Nonviolent Initiative for Democracy Inc. (NID) ڕێکخراوێکی قازانجنەویستە کە ئامانجەکەی فێرکاریی ڕێسا و ڕێگا ناتوندوتیژانەکانە لە پرۆسەی سەقامگیرکردنی دیموکراسیدا. باوەڕمان وایە کە ڕێگەی گەیشتن بە دیموکراسی لە کۆمەڵگە تازەپێگەیشتووەکاندا خۆشتر و هەموارتر دەبێت، ئەگەر خەبات و تێکۆشانەکەیان ناتوندوتیژانە، ئاشتیانە، ئاسانگیرانە، فرەڕەنگ و لەسەر بنەمای پەرەدان بە بەها و نەریتە دیموکراتیکەکان بێت.
پێمان وایە کە باوەڕ بە فرەڕەنگی لە تیۆری و پراتیکدا، ژیانی هاوبەش و ئاشتیانە، ئاسانگیری و ڕێزگرتن لە ئازادیی بیرکردنەوە، پێشمەرجەکانی دیموکراسی و جێهانێکی باشترن بەبێ توندوتیژی. کەواتە، پەرەدان بە ڕێسای ناتوندوتیژی لە هەموو بوارەکانی ژیانی تاکەکەسی و کۆمەڵگەییدا، کرۆکی هەوڵەکانمان پێکدەهێنێت. ئێمە لە هەوڵداین بۆ ڕێخۆشکەری بۆ ئاشتی و ئاسایشی جیهانی و سەقامگیربوونی دیموکراسی، هەروەها بۆ ڕەچاوکردنی ئەم ئامانجانە بە کۆمەڵەبەهایەکی جیهانی.
لەو ڕووەوە کە باوەڕمان بە بنچینەیی کردنەوەی خۆبواردن لە توندوتیژییە، ئامانجمان ئاگاییبەخشی لە کۆمەڵگە جیاوازەکاندایە بە ڕەچاوکردنی ئەم خاڵانەوە: سیکۆلاریزم و خۆبواردن لە توندوتیژی؛ ڕیشەکانی ناتوندوتیژی لە ئاینە جیاوازەکاندا؛ پێکهێنانی ئاسانگیری و ڕێزگرتن لەنێوان ئیمانداران و کەسانی سیکۆلاردا؛ ڕێگەکانی خەبات و تێکۆشانی ناتوندوتیژانە؛ حوکمی یاسا؛ پەرەدان بە بەشداری سیاسی و کۆمەڵگەی مەدەنی؛ پەرەدان بە گفتوگۆ؛ پەیوەندی و ژیانی هاوبەش لە ئاستی نیشتمانی و نێودەوڵەتیدا؛ شەفافبوون؛ بەرپرسیارێتی و وەڵامدەربوونی دەوڵەت. NID لەسەر ئەم باوەڕەیە کە بۆ گەیشتن بە دیموکراسی دەبێت هاوڵاتیان توانا بن.
The Nonviolent Initiative for Democracy Inc. (NID) is grateful to all our donors for your generous support of our efforts to promote the culture of nonviolence and democracy around the globe. We appreciate your commitment to NID's mission.
NID is a public 501(c)(3) nonprofit organization and your contributions are tax deductible.