وتار

۳ رویکرد کلیدی برای تشکیل یک جنبش قدرتمند و خشونت‌پرهیز علیه ظلم در فلسطین-اسرائیل

هەڵسەنگاندنی ڕۆڵی “توندوتیژی” لە قووڵبوونەوەی پرسی فەلەستین و ئیسرائیلدا

چەکدارانی حەماس ڕۆژی ٧ی ئۆکتۆبەر لە هێرشێکی لەناکاودا بۆ سەر ناوچە ئیسرائیلی‌نشینەکانی نزیک کەرتی غەزە هەزار و ٣٠٠ هاوڵاتیان کوشت و زیاتر لە ١٤٠ کەسیشیان بەدیل گرت. ئەم هێرشە بووە هۆی ئەوەی حکومەتی ئیسرائیل شەڕ لە دژی حەماس ڕابگەیەنێت و هیواکان بۆ چارەسەرکردنی دوورودرێژترین ململانێی مێژووی نێوان فەلەستینییەکان و ئیسرائیل جارێکی دیکە کاڵ بێتەوە.

نقاط قوت و ضعف جنبش زن، زندگی، آزادی

“خاڵە بەهێز و لاوازەکانی بزووتنەوەی ژن ژیان ئازادی”

لەلایەکی دیکەوە پشت‌بەستنی لەڕادەبەدەر بە ئۆپۆزسیۆنی دەرەوەی وڵات گرنگترین خاڵی لاوازی بزووتنەوەی ژن ژیان ئازادی بوو، کە لە نەبوونی ئۆپۆزسیۆنێکی لێهاتوو لەناوخۆی وڵاتدا هاتە ئاراوە. ئەم بۆشاییە وایکرد هاوپەیمانیی "مەهسا" لەدەرەوەی وڵات پێک بێت و پاشان زۆر بەخێرایی هەڵوەشێتەوە، ئەمەش بووە هۆی ئەوەی نائومێدییەکی گشتگیر هەمووان دابگرێت و هەلی پرۆپاگاندای دژی بزووتنەوەکە بۆ حکومەت بڕەخسێت.

شش اصل خشونت‌پرهیزی کدامند؟

شەش ڕێسای ناتوندوتیژی کامانەن؟

لێرەدا شەش ڕێوشوێن دەخرێنەرڕوو کە لەڕێگەیانەوە دەتوانن هاوکات بەوەی شێوەگەلی ناتوندوتیژانە بەکاردەهێنن، ئاستی کارتێکەری و ئاسایشی چالاکییەکانتان بەرز بکەنەوە. بیرمان نەچێت کە ئەم ڕێوشوێنانە لە دوو خاڵی سەرەکییەوە سەرچاوە دەگرن:

چگونه می‌توان از به خشونت کشاندن اعتراضات جلوگیری کرد؟

چۆن ڕێگە لە بەرەو توندوتیژی چوونی ناڕەزاییەکان بگرین؟

دیکتاتۆرەکان بۆ ئەوەی ڕێگە بۆ سەرکوتی ناڕازییان خۆش بکەن، بە ئاژاوەچی ناویان دەبەن و هەوڵ دەدەن دۆخەکە ببەن بەرەو توندوتیژی. حکومەتی ئێرانیش بەچڕی ئەم فێڵە بەکاردەهێنێت. بۆ نموونە لەڕێگەی پرۆپاگانداوە، کردەوە توندوتیژانەکانی ناڕازییان گەورە دەکاتەوە یان لە ڕێگەی جۆراوجۆرەوە دزە دەکاتە ناویانەوە.لەمیانەی ناڕەزاییەکانی ساڵی پاردا، وێنە و ڕاپۆرتی زۆر بڵاوکرایەوە لەسەر هێرش و پەلاماری هێزە حکومەتییەکان بۆسەر ماڵ و موڵکی خەڵک و خۆی حکومەت، بەو مەبەستەی بەسەر ناڕازییاندا ساغی بکەنەوە. لەو وێنانەدا دەبیندرێت کە هێزەکانی پۆلیس، موڵک و ماڵی شەخسی و حکومی تێکدەدەن و زیان دەگەیەننە سامانی گشتی و شوشەی ئۆتۆمبێل و خانووی هاوڵاتیان دەشکێنن، بەڵام حکومەت ڕەتی کردەوە کاری...

ابراز نگرانی سازمان ملل از کشتار معترضان کنیایی و سرکوب اعتراضات مدنی در این کشور

ئایا ناڕەزاییە مەدەنییەکان لە وڵاتانی دیکەش وەک ئێران سەرکوت دەکرێن؟

لەم بابەتەدا هەوڵ دراوە بەپێی سەرچاوە بەردەستەکان بەراوردێکی کورت ئەنجام بدرێت لەنێوان یاساکانی تایبەت بە ناڕەزایی لە ئێران و دوازدە وڵاتی دیکەدا، تاکو بۆمان دەرکەوێت لەم وڵاتانەدا کە ڕێوشوێنی یاسایی پێویست بۆ ناڕەزایی دەربڕین لە ئارادا نییە، چۆن لەگەڵ ناڕەزاییەکان هەڵسوکەوت دەکەن.

چرا دولت‌ها مجاز به اعمال خشونت در برابر معترضان نیستند؟

بۆچی دەوڵەتەکان ڕێگەپێدراو نین دژی ناڕازییان توندوتیژی بەکاربهێنن؟

هاوکات بە نزیک بوونەوە لە ساڵڕۆژی کوژرانی ژینا ئەمینی لەلایەن هێزەکانی گەشتی ئیرشادەوە، ناڕەزاییە سەراسەرییەکانی خەڵکی ئێران کە بە بزووتنەوەی "ژن ژیان ئازادی" ناوی دەرکرد، بەتوندی سەرکوت دەکرێت. زیاتر لە ٥٠٠ کوژراو، هەزاران بریندار و جێبەجێ کردنی سزاگەلی قورسی وەکوو سێدارە لەدژی ناڕازییان، نیشاندەری بەکارهێنانی چڕیی توندوتیژییە لەلایەن حکومەتەوە بۆ سەرکوتی ناڕازییان.

The Future of “Civil Resistance”

“خۆڕاگریی مەدەنی” چییە؟

دەستەواژەی "خۆڕاگریی مەدەنی" تەنیا ماوەی سەد ساڵە کە بەکاردەهێنرێت. مۆهانداس گاندی ئەم دەستەواژەیەی لەکاتی تێکۆشان لەدژی ئیستعماری بریتانیا لە هیندستان خولقاند و لەپاش ئەو ژمارەیەکی زۆر لە ئەکادیمیسییەن و چالاکانی مەدەنی لەوانە جین شارپ و جەیمز لاوسۆنی قەشە، ئەم دەستەواژەیەیان بۆ ئەم دیاردە نوێیە بەکار هێنا.

وتەی سەرەتا

هەرچەند زۆربەی ئەم بزووتنەوانە بە توندوتیژییەوە هاتنە ئاراوە و نموونەگەلی جیاوازی مێژوو، لەوانە شۆڕشی فەرەنسا، شۆڕشی ئەلجەزایر، شۆڕشی چین، جەنگی ڤیەتنام و هتد، پیشانی دەدەن کە توندوتیژی تەنیا ڕێگەیە بۆ خەباتی جدی دژی دەسەڵات و زۆربەی کات دەگاتە ئەنجام، بەڵام لەئەنجامی گۆڕانکارییەکانی کۆمەڵگەی مۆدێرندا، ئەمڕۆکە بزوتنەوەی جەماوەریی جیاواز لەسەر بنەمای خۆڕاگریی مەدەنیی بەدوور لە توندوتیژی لە سەرتاسەری جیهاندا پەرەیان سەندووە و وا خەریکن مێژوویەک پێک دەهێنن. بەگشتی دەتوانین بڵێین، کە ئەم بزووتنەوە گەورە بەدوور لە توندوتیژییانە، ڕوانگەی سیاسیی دەیان وڵاتیان گۆڕیوە لە سەرتاسەری جیهاندا.

Why are non-violent revolutions becoming more common?

بۆچی شۆڕشە ناتوندوتیژانەکان تا دێت زیاتر پەرە دەستێنن؟

خۆڕاگریی مەدەنی جێگرەوەیەکی ڕاستی و کاریگەرە بۆ خۆڕاگریی توندوتیژانە لە زۆربەی کەشەکاندا. خۆڕاگریی مەدەنی بەواتای باش‌بوون یان مەدەنی‌بوون نییە، بەڵکو خۆڕاگرییەک پێناسە دەکات لەسەر بنەمای چالاکیی کۆمەڵایەتیی. خۆڕاگریی مەدەنی، خەبات و خولقاندنی جێگرەوە نوێکانە لە ڕێگەگەلێکەوە کە گشتگیرتر و کاریگەرترن لە توندوتیژی.

The effectiveness of “civil resistance” depends on what factors?

کارتێکەریی “خۆڕاگریی مەدەنی” گرێدراوی چ پێوەرگەلێکە؟

بەڵام ئەم بۆچوونە هەڵەیە. کەمپێنەکانی خۆڕاگریی مەدەنی لەبەرامبەر دژبەری هەم لاواز و هەم بەهێزدا کاریگەرن. کەمپێنەکانی خۆڕاگریی مەدەنی بۆ گەیشتن بە داخوازییە هەم چاکسازییەکان و هەم ڕادیکالەکان سەرکەوتوو بوون و ئەمەشیان تەنانەت لە سیستمە سیاسییە زۆر کپ و داخراوەکانیشدا ئەنجام داوە کە لەژێر دەسەڵاتەکەیاندا دەربڕینی ناڕەزایی و دژایەتی زۆر ئاستەم بووە.

Welcome Back!

Login to your account below

Retrieve your password

Please enter your username or email address to reset your password.

Add New Playlist